ته‌مووز 04, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی کاروانی وەرزشیی ئێران لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی کرێکاری

کاروانی ورزشیی ئێران لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی کرێکاری و لە لقەکانی زۆرانی فەرەنگی، مەلە و ڕاکردن ومەیدانی بوو بە خاوەنی ٢٣ میدالیای رەنگاوڕەنگ .

شەشەمین خولی یارییە جیهانییەکانی" ورزشی کرێکاری" لە سێشەممە دووهەمی ژوئیە لە شاری "تورتوسا"ـی ئەسپانیا دەستپێکرا و ٣٠٠ وەرزشڤان لە ٤٢ وڵاتی جیهان بۆ ماوەی ٦ رۆژ پێکەوە ڕکابەری دەکەن.

تیمی زۆرانی فەرەنگیی کرێکاری ئێران رۆژی ڕابردوو(چوارشەممە) بە دەستخستنی ٧ مێدالیای زێر وبرۆنزێک، بوو بە پاڵەوانی ئەم خولەی ڕکابەرییەکان. مەلەوانە ئێرانییەکانیش لە ڕۆژی یەکەمی ڕکابەرییەکان دا لە یارییە جیهانییەکانی کڕێکاران، بوون بە خاوەنی ١٢ مێدالیای زێرو زێو برۆنز .هەروەها تیمی کچانی ڕاکردن و مەیدانی ئێران لە ٨٠٠ مەتر دا توانیان بە دەسخستنی مێدالیای زێر و زێو و لەلقی ١٠٠مەتری بە لەمپەر مێدالیای برۆنزیان دەست بخەن.

کاروانی ئێرانی بە ١٤٠ وەرزشڤان لە ٩ لق و لە تەشکی ١٦ تیم لەم یارییانە دا بەشداری دەکات.