سەعید مەلایی تەنیا نوێنەری جۆدۆی ئێران لە خەڵاتی گەورەی کرۆڤاتیا
جۆدۆکاری هەڵبژاردەی ئێران وەکوو کەسایەتی یەکەمی ڕێنکینگی باشترین جۆدۆکاری جی هان لە کێشی- ٨١ کیلوگرام لە ڕکابەرییەکانی خەڵاتی گەورەی کرۆڤاتیا دا بەشداری دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر، هەشتەمین قۆناخی ڕکابەرییەکانی گرەندپری جۆدۆ لە ساڵی ٢٠١٩ لە ماوەی ڕۆژانی چوارەم تا شەشەمی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ٥٧٦ جۆدۆکار لە ٨٣ وڵات بە میوانداریەتی کرۆڤاتیا لە زاگرێب دا بەڕێوە دەچێت.
سەعید مەلایی، یاریزانی نیشتیمانیی جێی شانازیی ئێران و کەسایەتی یەکەمی جیهان لە کێشی ٨١ کیلوگرام کە بەختی یەکەمی دەستخستنی پشکی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ ی ھەیـە، وەکوو تەنیا نوێنەری ئێران لەم رکابەرییانە دا بەشداری دەکات. بە گوێرەی بەرنامەی ناوبراو ٥ گەڵاوێژ دەچێتە سەر تاتامی. لەم رکابەرییانەدا ٣٤٢ جۆدۆکار لە بەشی پیاوان و ٢٣٤ جۆدۆکار لە گرووپی ئافرەتان لە ڕکابەرییەکانی گرەند پری زاگرێبی کرۆڤاتیا باشداری دەکەن .