ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی ئیمام جەواد (ع)
سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع)
ئەمیڕۆ هەینی ٢ی ئاگوستی ٢٠١٩ و ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەرە لەگەڵ ٣٠ی زیقعەدەی ١٤٤٠ی کۆچی و ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع).
حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٩٥ی کۆچی لەدایک بوو و پاش شەهید بوونی باوکی مەزنی واتە حەزرەتی ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئیمامەت و ڕێبەرایەتیی موسڵمانانی گرتە ئەستۆ.
ئێرانی ئیسلامی لە شەوی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) جوادالائمە ئیمامی نۆهەمی شیعەکان لە ماتەمینیدا بوو.
سەردەمی ژیان و ئیمامەتی ئیمام جەواد(ع)، سەردەمی گەشانەوەی ژیار و شارستانییەتی ئیسلامی و برەو پێدرانی بیر و هزری بڕوایی و فەلسەفیی جیهانی ئیسلام بوو.
بەڕێوەچونی کۆبوونەوە باس و دانوستان لەگەڵ زانایانی ئایینە جۆربەجۆرەکان، فێرکاری و پەروەردەی خەڵک، بەتایبەت زانایان و بیرمەندان و هەروەها لەقاودانی سیاسەتە دژە مرۆیی و دژە ئایینییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە، بەشێک لە چالاکیی زانستی، کولتوریی و سیاسیی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بوو.
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بە ئامادە بوون لە مزگەوتەکان، تەکیە و بارەگاکان، حەرەمی پاکی حەزروەتی ئیمام ڕەزا(ع) لە مەشهەد و حەرەمی پاکی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری پیرۆزی قوم لە باشووری تاران تازیەباری دەکەن بەم بۆنەوە.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) ئیمامی نۆهەمی شیعەکانی جیهان لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.