ڕێزنان لە مافی بەساڵاچووان (تایبەتی حەوتەی ڕێزنان لە بەساڵاچووان)
یەکێک لە بابەتە سەرەنج ڕاکێشەکانی سەدەی بیست و یەکەم کە هەم هۆکاری شادیە و هەم بووەتە دیاردەیێکی کۆمەڵایەتی، هەڵکشانی ژوماری بەساڵاچووانە لە دونیادا.
حەشیمەتی بەساڵاچووانی جیهان ساڵی 2015 زیاتر لە 900 ملێون کەس بووە و تا ساڵی 2030 دەگاتە یەک ملیار و 400 ملێون کەس . ئەوەش لەو گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتیانەیە کە ئەمڕۆکە پرسێکی نوێی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بەدی هێناوە و پێویستیی چارەسەر کرانی کێشەکانی بەساڵاچووانی زیاتر لە جاران خستوەتە ڕوو .
نەتەوە یەكگرتووەكان لە رۆژی 14 كانوونی یەكەمی ساڵی 1990دا لە كۆبوونەوەیەكی گشتیی خۆیدا، رۆژی یەکەمی تەشرینی یەكەمی وەك رۆژی بەساڵاچووان دیاری كرد و یەك ساڵ دواتر، پێوەرێكی بۆ دیاریكردنی چینی بەساڵاچووان دەستنیشان كرد و بە راگەیاندنی فەرمی، ئەو پێوەرەی بڵاو كردەوە.
بە پێی پێوەرەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەر كەس تەمەنی سەرووی ٦٠ ساڵ بێت وەك بەساڵاچوو دەناسرێت و دەبێ بە پێی یاسای چینی بەساڵاچوو هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكرێت، نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا ئەمساڵ ڕایگەیاند، ژمارەی بەساڵاچووان پتر لە یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دەبێت.
بەساڵاچوویی بەشی کۆتایی تەمەنی مرۆڤە و بە شێوەی باو بە کەسانی سەرووی 60 ساڵ دەگووترێ . بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە لێکدانەوەی وردی ئەم چەمکە ، بەساڵاچوویی بە سێ بەش دابەش کردووە : ئەو بەساڵاچووانەی وا لە نێوان 60 تا 74 ساڵیان تەمەنە ، بەساڵاچوانێک کە 74 ساڵ تا 90 ساڵ تەمەنیانە و بەساڵاچوانی پیر کە تەمەنیان لە سەرووی 90 ساڵە .
لەباری کۆمەڵایەتیشەوە بەساڵاچووان بەرەوڕووی گۆڕانکاری زۆر دەبنەوە لە ژیانی خۆیاندا. خانوونشینی، ئەسپاردنیان بە ماڵی پیران بە دەستی منداڵەکانیان یاخود نەمان و مردنی هاوژینەکەیان، لەڕیزی ئەو کێشانەیە کەوا تەندرووستی و سەربەخۆیی ئەوان بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە و جاروباریش هەستی بێ بایەخ بوونلە ژیانیان پێ دەبەخشێ.
ئێستا ئەتوانین بڵێین پتر لە نیوەیێک لە حەشیمەتی بەساڵاچووی جیهان لە کیشوەری ئاسیادا دەژین.
ڕێزنان لە بەساڵاچووان، بەشێکە لە فێرکارییەکانی فەرهەنگی ئیسلامی. لە قورئانی پیرۆز لە ئایەتی 23ی سووڕيتی ئەسرادا هاتووە: "چاکە بکەن دەرحەق دایک و بابتان. هەرکات یەکێک لەوان یاخود هەردووکیان لەلای تۆ گەیشتنە تەمەنی پیری، کەمترین سووکایەتیشیان پێ مەکە و بەسەریاندا مەگۆڕێنەو بە نەرمونیانی و ڕێزەوە لەگەڵیان بدوێ."
پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلامیش بەم چەشنە باسی پلەوپایەی بەساڵاچووانی کردووە: "ڕێز گرتن لە پیرانی ئوممەتەکەی من، وەکوو ڕێزنان لە منە!"