سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی ڕووسیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i371465-سەرکەوتنی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_کەناراویی_ئێران_بەسەر_هەڵبژاردەی_ڕووسیادا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بە شکستدانی هەڵبژاردەی ڕووسیا لە لێدانی زەبری پێناڵتی وەک سەرگرووپ گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵی جامی نێوان کیشوەریی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2019 06:01 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی ڕووسیادا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بە شکستدانی هەڵبژاردەی ڕووسیا لە لێدانی زەبری پێناڵتی وەک سەرگرووپ گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵی جامی نێوان کیشوەریی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراویی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە سێهەمین ودوایین یاریی خۆی لە قۆناخی گرووپیی جامی نێوان کیشوەریی ئیمارات توانی، تیمی بەهێزی ڕووسیا لە لێدانی زەبری پێناڵتی بەئەنجامی پێنج بە چوار بباتەوە هەتا وەک سەرگرووپ بچێتە قۆناخی پێش فیناڵ.

ئەو یارییە لە کاتی یاساییدا بەئەنجامی سێ بە سێ کۆتایی پێهات.

وەرزشکارانی ئەو لقەی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ هەینی دەبێ لە قۆناخی پێش فیناڵ لەگەڵ تیمی میواندار واتە ئیمارات بکەونە ململانێ.

ڕووسیاش لەگەڵ تیمی ئیسپانیا ڕکابەریی دەکا.