مەدالیای زێڕی خانمی کاراتەکای ئێرانی لە لیگی جیھانیی پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i375770-مەدالیای_زێڕی_خانمی_کاراتەکای_ئێرانی_لە_لیگی_جیھانیی_پاریس
حەمیدە عەباسعەلی خانمە کاراتەکای ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر وەرزشکارێکی تورکیا لە فیناڵی لیگی جیھانیی کاراتەوانی پاریس مەدالیای زێڕی وەدەسھێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2020 04:22 Asia/Tehran
  • مەدالیای زێڕی خانمی کاراتەکای ئێرانی لە لیگی جیھانیی پاریس

حەمیدە عەباسعەلی خانمە کاراتەکای ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر وەرزشکارێکی تورکیا لە فیناڵی لیگی جیھانیی کاراتەوانی پاریس مەدالیای زێڕی وەدەسھێنا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەمیدە عەباسعەلی رۆژی یەکشەممە لە پێشبڕکێی کۆتایی کێشی سەرووی ٦٨ کیلۆی لیگی جیھانیی کاراتە وانی پاریس لە بەشی ژنان ، بە سەرکەوتن لە بەرامبەر مەلتم ھوکا ئوغڵو لە تورکیاوە ، مەدالیای زێڕی ئەم پێشبڕکێیانەی کردە مل . 

حەمیدە عەباسعەلی بۆ گەیشتن بە پێشبڕکێی کۆتایی ، لە بەرامبەر چەند خەنیمێک لە دانمارک ، سلۆڤاکی ، فەڕەنسە و بولگاریا دا سەرکەوتبوو . 

لیگی کاراتە وانی پاریس کە لە رۆژی ھەینی ٢٤ ی ژانیڤەریەوە بە ئامادەبوونی ٧٠٣ کاراتە کا لە ٩٢ وڵاتەوە لە پاریس دەسپببوو ، رۆژی یەکشەممە کۆتایی ھات .