سەرکەوتنی ئینتێر بۆ قۆناغی بەرلەفیناڵی یانەی وەلانرانی ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i375956-سەرکەوتنی_ئینتێر_بۆ_قۆناغی_بەرلەفیناڵی_یانەی_وەلانرانی_ئیتالیا
ئینتێر بە سەرکەوتن بەسەر فیۆرینتینادا توانی هەڵکشێ بەرەو قۆناغی بەرلەفیناڵی یانەی وەلانران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2020 13:45 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی ئینتێر بۆ قۆناغی بەرلەفیناڵی یانەی وەلانرانی ئیتالیا

ئینتێر بە سەرکەوتن بەسەر فیۆرینتینادا توانی هەڵکشێ بەرەو قۆناغی بەرلەفیناڵی یانەی وەلانران .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئینتێر شەوی پێنجشەممە لە قۆناخی چارەگی بەرلە فیناڵی جامی حەزفی ئیتالیا بەرەو ڕووی فیۆرێنتینا بوو و ٢ بە یەک سەرکەوت. ئانتۆنیۆ کاندۆرا لە خولەکی  ٤٥ گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتێر بەئاکام گەیاند بەڵام مارتین کاسێرس لە خولەکی ٦٥ یارییەکەی یەکسان کرد. لە درێژە دا نیکۆلۆ بارێلا توانی گۆڵی دووهەمی ئینتێر بەئاکام بگەینێت تا تیمەکەی بیباتەوە.

کریستییەن ئێریکسن کە دوینی سێشەممە لەگەڵ ئینتێر گڕێبەستی ئیمزا کرد لە خولەکی ٦٦ـی یارییەکە چووە نێو زەوین و یەکەم یاری خۆی  بە کراسی تیمی شین و ڕەشی شاری میلان ئەنجام دا. ئینتێر لە قۆناخی بەرلەفیناڵ بەرەو ڕووی ناپۆلی دەبێت.