١٨ بەرھەمی کۆڕەجێژنی فیلیمی فەجر لە کوردستان بڵو دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i376046-١٨_بەرھەمی_کۆڕەجێژنی_فیلیمی_فەجر_لە_کوردستان_بڵو_دەبێتەوە
سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان،باسی بڵاو بوونەوەی ١٨ فیلیمی سی و ھەشتەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فەجری کرد لە پەردیسی سینەما بەھمەنی سنەو وتی: ئەم فیلیمانە لە دوو نۆرەی بەیانی و دوای نیوەڕۆ لە ٢٦ سانس دا لە ١٥ ھەتا ٢١ی ڕێبەندان بڵاو دەبنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • ١٨ بەرھەمی کۆڕەجێژنی فیلیمی فەجر لە کوردستان بڵو دەبێتەوە

سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان،باسی بڵاو بوونەوەی ١٨ فیلیمی سی و ھەشتەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فەجری کرد لە پەردیسی سینەما بەھمەنی سنەو وتی: ئەم فیلیمانە لە دوو نۆرەی بەیانی و دوای نیوەڕۆ لە ٢٦ سانس دا لە ١٥ ھەتا ٢١ی ڕێبەندان بڵاو دەبنەوە.

عوبەید ڕوستەمی وتیشی: کۆمەڵێک لە ھونەرمەندانی پارێزگاکە لەوانە ھوتەن شەکیباو سەعید ئاقاخانی لە فیلیمەکانی ئەم خولەی کۆڕەجێژنەکەدا وەک ئەکتەری ڕۆڵی یەکەم ئامادەن و ئێمەش ئەو پەڕی ھەوڵی خۆمان دەدەین ھەتا بتوانین لەم ڕۆژانەدا بۆ ئامادە بوون لە پارڕێزگاکەدا بانگێشتنیان بکەین.

ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی ھونەریی پارێزگای کوردستانیش ئاماژەی کردە بەرنامەکانی دیکەی دەیەی فەجرو وتی: بەرپا کرانی پیشانگای کتێب، دەست پێ بوونی ھەڵمەتی دامەزراندنی سینەما لە سێ ھۆڵ دا لە سەقەز، بەرپا کردنی ئێوارەشیعرو یادمانی سەردار سولەیمانی و پیشانگای بەرھەمی بینگەیی لە بیجاڕو دیدار لەگەڵ شەھیدانی ھونەرمەند لەو بەرنامانەی دیکەی حەوزەی ھونەریی پارێزگاکەن لە ئەیاموڵڵای دەیەی پیرۆزی فەجردا.

سامان ئەحمەدی یاریدەری کاروباری ھونەری، سینەمایی و سەمعی و بەسەریی فەرمانگەی گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستانیش لە دانیشتنەکەدا وتی: جیا لە بڵاو بوونەوەی فیلیمەکانی سی و ھەشتەمین کۆڕەجێژنی فیلیمی فەجر بە بۆنەی ئەیاموڵڵای دەیەی فەجرەوە، کۆنسێرتگەلی موسیقاو جێژنی شۆڕشیش لە پارێزگاکەدا بەڕێوە دەچێت.