سەرکەوتنی تیمی باسکەی تازەلاوانی ئێران لە بەرامبەر ئاکادیمیای «NBA »ی ئەمریکا
تیمی باسکەی تازەلاوانی ئێران دووھەمین کێبەرکێی خۆی لە تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی «ژێنت ئیشوان»ی ھەنگاریا بە سەرکەوتن بە سەر ئاکادیمیای «NBA »ی ئەمریکا کۆتایی پێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر تیمی باسکەی تازەلاوانی ئێران کە لە تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی «ژێنت ئیشوان»ی ھەنگاریا بەشداریی کردووە، دووھەمین کێبەرکێی لەم تۆڕنۆمێنتە دا لە بەرامبەر تیمی ئاکادیمیای «NBA »ی ئەمریکا ئەنجام داو لە ئەنجام دا توانی ٨٠ بە ٦١ شکست بەو تیمە بھێنێت.
ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە بۆ شاگردەکانی «ئارەزومەندی» تۆمار کرا کە ئەوانە لەیەکەم ململانێی خۆیاندا یارییەکەیان لەگەڵ «ئەستێللا ئازورا»ی ڕۆم دانا بوو.
تیمی باسکەی تازەلاوانی ئێران سێھەمین کێبەرکێی خۆی لە تۆڕنۆمێنتی «ژێنت ئیشوان»ی ھەنگاریا لەگەڵ تیمی «بێ»ی وڵاتی میواندار ئەنجام دەدەن. ئەم یارییە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە دەچێت.
تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی «ژێنت ئیشوان»ی ھەنگاریا سبەینێ بە دیاری کردنی ڕیزبەندیی کۆتایی تیمە بەشدارەکان لە شاری «شکێف ھەروار» کۆتایی پێ دێت.