پاڵەوانەتیی تیمی ئێران لە کێبەرکێکانی کاراتەی ئوراسیا
تیمی ئێران ناسناوی پاڵەوانی لە کێبەرکێکانی کاراتەی ئوراسیای شێوازی «ئەنشین» بەدەست ھێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،کێبەرکێکانی کاراتەی ئوراسیای شێوازی «ئەنشین» لە ڕۆژی ھەینی لە پارێزگای ئەلبۆرزی ڕۆژئاوای تاران بە بەشداریی ٤٥٠ وەرزشوانی ئافرەت و پیاو لە دوو بەشی کاتا و لێژنەدا دەستی پێ کراو ھەتا ڕۆژی شەممەش بەردەوام بوو.
«ئەنشین» لەو شێوازانەی کاراتەیە، ئەم شێوازە کۆنترۆڵ ھەڵنەگرەو تیای دا تەکنیکەکانی جۆدۆ و جێگۆڕکێی سۆمۆ واتە زۆرانی کەونارایی ژاپۆن بەکار دەھێندرێت. ئاستی باڵای خێرایی لەم شێوازەدا دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕادەی خێرایی کاراتەکار بۆ جێگۆڕکێ کردن.
بەشدارای کارانی ئەم وەرزشە لە وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان، کۆماری ئازەربایجان، بەنگلادیش و عێراق لە دوو بەشی پیاوان و ئافرەتان پێکەوە کێبەرکێیان کرد.
لە کۆتایی ئەم خولەی کێبەرکێکاندا، لە بەشی پیاوان تیمەکانی ئێران بە ١٨٥ خاڵ، عێراق بە ٣٥ خاڵ و کۆماری ئازەربایجانیش بە ١٥ خاڵ بە ڕیز پلەکانی یەکەم ھەتا سێھەمیان تۆمار کرد.
ئەمەو لە بەشی ئافرەتانیش دا تیمی ئێران بە ١٢٥ خاڵ لە پلەی یەکەم دا وەستاو تیمی ئازەربایجان بە ٤٥ خاڵ بو بە دووھەم و عێراقیش بە ١٥ خاڵ پلەی سێھەمی تەرخان کرد.
ھەڵکەوتەکانی ئەم کێبەرکێیانە جیا لە زیاد کردنی ڕەنکینگی خۆیان دەتوانن لە کێبەرکێ جیھانییەکانی ساڵی داھاتووش کە لە ژاپۆن دا بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن.