سەرکەوتنی فوتساڵکارانی گوڵوەشێن و گەنجی ئێران لەبەرامبەر یانەی نیشتمانی مالیزیا
شوبات 03, 2020 15:36 Asia/Tehran
یانەی فووتساڵی گەنجانی ئێران لەمیانەی دووهەمین ڕووبەڕڕبونەوەی خۆیان لە تۆرنۆمێنتی تایلەندا لەبەامبەر مالیزیادا سەرکەوتنێکی گوڵوەشێنی وەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر و لەزمان سایتی فیدراسیۆنی فوتباڵەوە یانەی فوتساڵی ژێر ٢٠ساڵانەی ئێران لەمیانەی دوهەمین ڕووبەڕووبونەوەی لە تۆرنۆمێنتی شەش لایەنەی تایلەندا لە کاژێر ١٦ و نیو بەکاتی خۆجێیی چووە مەیدانی یانەی گەورەساڵانی مالیزیاو لە کۆتایی دا سەرکەوتنی خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سفر بۆخۆی دەستەبەر کرد.
ئەو سەرکەوتنە لەکاتێکدا وەدەست هات کە ڕۆژی رابردوو یانەکەی مالیزیا بە ئاکامی نزیکی چوار بەسەر سێ دا یاریەکەی بە تایلەندا دۆڕاندبوو.
گۆڵەکانی ئێران لەمیانەی یاریەکەی ئەمڕۆدا لەلایەن میهدی عەلیزادەو بیهرۆز عەزیمی یەوە هەرکامەیان دوو گۆڵ و محمدهادی مونەجیمی گۆڵێک بەئاکام گەیشت.