کەوتنە دواوەی ڕکابەرییەکانیی واتێرپۆلۆی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ لە کازاخستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i376209-کەوتنە_دواوەی_ڕکابەرییەکانیی_واتێرپۆلۆی_هەڵبژاردەیی_ئۆلەمپیکی_٢٠٢٠_لە_کازاخستان
ڕکابەرییەکانیی واتێرپۆلۆی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بە میوانداریی کازاخستان بە هۆی تەشەنای ڤایرووسی کرۆنا کەوتە دواوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • کەوتنە دواوەی ڕکابەرییەکانیی واتێرپۆلۆی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ لە کازاخستان

ڕکابەرییەکانیی واتێرپۆلۆی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بە میوانداریی کازاخستان بە هۆی تەشەنای ڤایرووسی کرۆنا کەوتە دواوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆن، رکابەرییەکانی واتێرپۆلۆی پاڵەوانی ئاسیا و هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بڕیار بوو لە ٩ تا ١٥ـی فیڤرییە لە کازاخستان بەڕێوە بچێت.

مێژوو پێشنیاری بەڕێوەچوونی ئەم ڕکابەرییانە ٢٤ـی فیڤرییە ڕاگەیاندراوە. ڤایرووسی کرۆنا کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی لە بازارەکانی خۆراکی دەریایی لە شاری "ووهان"ـی چین خۆی نیشان دا و ئێستا تەشەنای سەندووە بۆ ١٨ وڵاتی دیکەیش.