بەرازە برسییەکان بوونە میوانی خەڵکی مەریوان
بارینی بەفر، سەرمای هەوا ونەبوونی خۆراک لە ژینگەی بوونەوەران بووەتە هۆی ڕۆیشتنی چەند بەراز بۆ ناو شاری مەیروان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و دواتر پاس باشتربوونەوەی کەشو هەوا گەرانەوە ژینگەی خۆیان.
حەشارگەی بوونەوەرانی زەریباری مەریوان یەکی لە ژینگەکانی بەرازی کێوی کە لەبەر نزیکیی ئەم حەشارگەیە لەناوچە ئاوەدانەکان لە وەرزی سەرما کاتێک ماددەی خۆراکی ئەم حەیوانە لە ژینگەکەی دا نەدۆزرێتەوە دەچنە نێو شار ونزیک گۆمی زەریبار.
لە چەند ڕۆژی ئەمدواییەیش شایەتی بارینی بەفر و سەرمای هەوا لە کوردستان بەتایبەت لە مەریوان بووین سێ بەرازی کێوی چوونەتە گۆمی زەریبار و خەڵکی ئەم شارەیش خۆراکییان بۆ دابین کردوون.
ژینگەی بەرازەکان زۆرترلە تەنیشت ڕووبار و زەڵکاوە و ئەم حەیوانە زۆرتر پێخۆشە لە ناوچەگەلێکی پڕئاو بە پۆششی گیاو ڕووەکی زۆر دا بژیت هەر بۆیە گۆم و زەریاچەی زەریبار یەکێ لە شوینەکانی یەکجار باشە بۆ بوونی بەرازی کێوی. جێگری تەکنیکی فەرمانگەی گشتی پاراستنی ژینگەی کوردستان بە تەییدی رۆیشتنی بەراز بۆ ژینگەی ئینسانی لە مەریوان رۆژی یەکشەممە بە هەواڵنێری ئیرنای گوتی: بەهۆی بارینی بەفر وسەرمای هەوا سێ بەرازی کێوی بۆ دۆزینەوەی خۆراک چوونەتە نزیک دەریاچەی زەریبار.
ئەو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تا بەئێستا ڕاپۆرتێک لە پەلاماری بەراز بە ئینسان لە ژینگەی ئینسانی ئەم پارێزگایە بڵاو نەبۆتەوە گوتیشی: ئەم ئاژەلە بیتوو هەست بە نیگەرانی، دڵەڕاوکێ و مەترسی بکات دڕندە و هێرشکار دەبێت دەنا هیچ مەترسییەکی بۆ ئینسان نییە.