لیگی پاڵەوانەتیی ئاسیا، سپاھان لە بەرامبەر ئەلعینی ئیمارت دا یارییەکەی بردەوە
شوبات 12, 2020 13:53 Asia/Tehran
تیمی سپاھانی ئەسفەھان توانی ئەلعین لە ماڵی خۆی دا بشکێنی و بە چوار گۆڵ لێی بباتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی میهر ، تیمی تۆپی پێی سپاھانی ئەسفەھان کاتژمێر ٦ و ٢٠ خولەکی دوێنێ لە حەوتەی یەکەمی کێبەرکێکانی تاقمی «دی»ی لیگی پاڵەوانەتیی ئاسیا، بوو بە میوانی ئیمارات و لە ئەنجام دا شاگردەکانی «ئەمیر قەلعە نۆیی» توانییان دەرەنجامێکی ناوازە بنەخشێنن و بە چوار گۆڵ میواندارەکەیان بشکێنن.
موحەممەد موحیبی (۳۸)، کیروش ئستەنلی (۴۷)، سروش رەفیعی (۵۲) و موحەممەد تەیبی (۷۹) گۆیان بۆ سپاھان نەخشاند.
یارییە ناوازەکەی سپاھان لە بەرامبەر نوێنەرەکەی ئیمارات بووە ھۆی ئەوەی کە شاڵاوی ئەلعینییەکان ڕێی لە دەروازەکەی «پەیام نیازمەند» نەکەوێت و ئا بەمجۆرە سپاھان بەو بردنەوە بێ خەوشەی لە ئێستادا خۆی بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی دواتر ئامادە دەکات.