زرێوار ، خانەخوێی لەکلەکە کۆچەریەکان
نیسان 27, 2020 16:06 Asia/Tehran
لەکلەکە سپیەکان ھەر ساڵ لە وەرزی بەھار تا سەرەتاکانی پاییز بۆ کورک بوون و ھێلانەچێکردن دەبن بە میوانی گۆلە جوان و دڵڕفێنەکەی زرێواری مەریوان .
ھەموو ساڵێک لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار ، گوند و لادێکانی دەوربەری دەریاچەی زرێوار خانەخوێی لەکلەکە کانە.
لەکلەکی سپی بە ناوی زانستیی Ciconia Ciconia باڵندەیەکە بە باڵای 102 سەنتی میتر کە لە ریزی باڵندەکانی لێوار ئاویە. نێر و مێی ئەم پەلەوەرە یەک بیچمن .
داربەڕووەکانی نزیک گۆلی زرێوار سەرەکی ترین شوێنی ھێلانە چێکردنی حاجی لەکلەکەکانە .
دانیشتوانی دەوربەری زرێوار لەسەر ئەم باوەڕەن ئەو باڵندانە بەخت و ئێقباڵ و ئاشتیی دێنن و لەبەر ئەوە ھێلانەیان بۆ ساز دەکەن و ئەوە بووە بە کولتورێک .
زیاتر لە 700 لەکلەکی سپی لە گوندەکانی دەوربەری گۆلی زرێوار دەمێننەوە .