مارەنگازبوونی ڕژێمی زایونی لەبەر درامایەکی میسری
درامای «ئەلنیھایە»ی میسر کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی توڕە دەکات.
«النهایه» یان «کۆتا» که درامایه‌کی میسرییه و چیرۆکه‌که‌ی باس له ١٢٠ ساڵ دوای ئێسته ده‌کات، له ئا‌ڵقه‌ی یه‌که‌میدا ڕژێمی زایونی مارەنگاز دەکات و ھۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو درامایە ھەر لە یەکەم بەشی دا باسی شکستی ئه‌مه‌ریکا و له‌ناوچوونی ئیسرائیل ده‌کات.
له‌م پەیوەندییەدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی زایونی لە به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگە‌یاندووه کە، ئه‌و درامایه جێی داخ و ره‌خنه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵ ناکرێت.
له ئا‌ڵقه‌ی یه‌که‌می ئه‌و درامایه‌دا مامۆستایه‌کی بواری مێژوو پیشان ده‌درێت کە وانه به قوتابییه‌کانی ده‌ڵێته‌وه‌و باسی ئەوە دەکات کە ئه‌مه‌ریکا شکستی هێناوه و ئیسرائیلیش له‌ناو چووه، موسڵمانانیش قودسیان ئازاد کردووه و یه‌هوودییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی لێی هاتوون.
جێگای ئاماژەیە نووسه‌ری دراماکه «عه‌مر سه‌میر» لەو باوەڕەدایە کە، له‌نێوچوونی ئیسرائیل له داهاتوودا بابەتێکی چاوه‌ڕوان کراوه، ئه‌گەر بێت‌و ئاشتی له ناوچه‌که‌دا جێبه‌جێ نه‌کرێ.
درامای «النهایه- کۆتا» له بیرۆکه‌ی «یوسف شه‌ریف» و سیناریۆی «عه‌مر سه‌میر»ه و له ده‌رهێنانی «یاسر سامی»یه. هونه‌رمه‌ندان عه‌مر عه‌بدولجه‌لیل و ئه‌حمه‌د وه‌فیق و ناهید سوباعی و مه‌حموود له‌یسی رۆڵی سه‌ره‌کیی تێدا ده‌گێڕن.