پێوەندیی فەرهەنگی و ئاکادیمیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380220-پێوەندیی_فەرهەنگی_و_ئاکادیمیی_نێوان_ئێران_و_هەرێمی_کوردستان_لە_هەڵکشاندایە
وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەبارەی پێوەندیی فەرهەنگیی ئێران و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشناییی هاوبەشیی فەرهەنگیی ئێران و هەرێمی کوردستان کاری باش بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردووک لا کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2020 19:35 Asia/Tehran
  • پێوەندیی فەرهەنگی و ئاکادیمیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە

وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەبارەی پێوەندیی فەرهەنگیی ئێران و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشناییی هاوبەشیی فەرهەنگیی ئێران و هەرێمی کوردستان کاری باش بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردووک لا کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،سەید مالک هاشمی وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی جەختی کردووە: ژمارەی خوازیارانی خوێندن لە بەشی زمان و ئەدەبی فارسی لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە. 

ناوبراو وتووشیەتی:لە بەر ڕۆشناییی هاوبەشیی فەرهەنگیی ئێران و هەرێمی کوردستان کاری باش بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کراوە و پڕۆژەی زانستیی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی هەرێم و دایرەی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجام دراوە. نموونەیێکی ئەو کارانەش بریتییە لە ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستا و خوێندکار لەگەڵ زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە و گەرمیان و زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

هاشمی لەبارەی خوێندنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئێرانیش جەختی کردووە: دامەزراوی فەرهەنگیی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ خوێندکارانی خوازیاری خوێندن لە زانکۆکانی ئێران لە ساڵی ١٣٩٨ەوەدا توانیی ١٠٠ خوێندکار لە زانکۆکانی ئێران وەربگرێت.

هاشمی لەبارەی پێوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە بواری فەرهەنگیدا چەند دەستەیەکی هونەری لە پارێزگای کوردستانەوە بە هاوکاریی دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای سلێمانی بانگهێشت کراون و ئەو چەند گرووپە توانیویانە چەندین بەرهەم پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەن و شانۆی سەرشەقام و پێشانگای وێنە و کاری هونەریی دیکەش لە لایەن هونەرمەندانی ئێرانییەوە نمایش کران.

وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی هیوای ئەوەشی خواست کە پاش کۆتاییهاتنی کێشەی کۆرۆنا ڤایرۆس کۆی چالاکییە فەرهەنگی و زانستییە هەڵپەسێردراوەکان بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بواری فەرهەنگی و زانستی پەرەی زیاتری پێبدرێت.