پێشەنگێکی باسکە کۆچی دوایی کرد
«ئەبولفەزڵ سولبی» ناسراو بە مامە سولبی پێشەنگی باسکە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی باسکە ، «ئەبولفەزڵ سولبی» ناسراو بە مامە سولبی پێشەنگی باسکە ئەمڕۆ بانگێشتنی خەققی بەجێ ھێناو کۆچی دوایی کرد.
مامەسولبی لەدایک بووی ١٣٠٣یەو لە ساڵی ١٣٣٠ دا ئەندامی تیمی نیشتیمانیی باسکە بووە. بەڕێزی تاکە یادگاری تیمە ناردراوەکەی باسکەی ئێران لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ئولەمپیکی لەندەن بووە. لە ئولەمپیکی لەندەن دا ھاوڕێی کەسانێکی مەزنی وەک «ماشەڵڵا سەفی یار»، «کەمال مەشحون»، «حسەین سرودی»، «حسەین سوعودی پوور»،«کازم ئەشتەرری»،« حسەین خالقی پوور»،«کامبیز موخبری»، «حسەین ڕەزی»، «ڕەزا مەعسومی»و «حسەین کارئەندیش» لە نێوان ٢٣ تیم دا لە پلەی چواردەھەم دا وەستا. سولبی لەدایک بووی باکو بوو، ئینجا ھاتە ئەردەوێڵ و پاشان خۆی گەیاندە تاران و بوو بە سیمایەکی لەبیر نەکراوەی وەرزشی باسکە..... ڕۆحی شاد