«مایکێڵ جۆردەن» چوار ملئوێن دۆلار بۆ کاروباری خێرومەندانە خەرج دەکات
«مایکێڵ جۆردەن» ئەفسانەی ٥٧ ساڵانی باسکەی ئەمریکا بەنیازە داھاتی بڵاو بوونەوەی بەڵگەفیلمەکەی بۆ کاری خێرومەندانە بەکار بێنێ.
بەڵگەفیلمی ژیانی «مایکێڵ جۆردەن»،بەناوی «دوایین سەما»لە کەناڵی «ESPN» بۆاو بووەوە کە کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە دنیای وەرزش دا ھەبوو. ئەم بەڵگە فیلمە ھاوپەیوەندە بە یارییەکانی ئەم یاریزانە ئەفسانەییە لە NBA و دوایین پاڵەوانیەتییەکەی لە ھەڵکەوتەترین لیگی باسکەی جیھاندایە.
لە ئێستادا دوو بەش لەم بەڵگەفیلمە دە کاژێرە ڕۆژی یەکشەممەی لە لایەن کەناڵی ESPN بڵاو بووەوە کە زیاتر لە شەش ملوێن بینەری ھەبوو.
ئەستکەوت و شانازییە تاکەکەسییەکانی ناوبراو داگری پێنج جار مسۆگەر کردنی خەڵاتی پڕبایەخترین یاریزانی دێن بی ئەی، دە جار ئەندامەتی لە تیمی ھەڵبژێردراوی ئێن بی ئەی، نۆ جار تیمی یەکەمی تیمی ھەڵبژاردەی بەرگریکارانی ئێن بی ئەی،سێ جار وەرگرتنی پڕبایەخترین یاریزانی یاریی ئەستێرەکانی ئێن بی ئەی، دە جار وەرگرتنی ناسناوی خاڵ ھێنەرترین یاریزانی وەرزی ئێن بی ئەی، شەش ناسناوی زیاترین تۆپ ڕفاندنی وەرز، شەش جار بەدەست ھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی قۆناغی لادانی ئێن پی تی ووەرگرتنی خەڵاتی باشترین بەرگریکاری ساڵی ئێن بی ئەی لە ساڵی ١٩٨٨دا.