فەرھاد سەنگاوی : گۆرانیەکانی حەسەن زیرەک کراون بە ریکلامی برینج
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380354-فەرھاد_سەنگاوی_گۆرانیەکانی_حەسەن_زیرەک_کراون_بە_ریکلامی_برینج
فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، لە دیمانەیەکدا بە توندی رەخنە لە رەوشی ئێستای ھەرێم و دەسەڵاتدارانی دەگرێ و بە تایبەت گازندەی ھەیە لە دۆخی کولتووری و فەرھەنگیی ئێستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 05:40 Asia/Tehran
  • فەرھاد سەنگاوی : گۆرانیەکانی حەسەن زیرەک کراون بە ریکلامی برینج

فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، لە دیمانەیەکدا بە توندی رەخنە لە رەوشی ئێستای ھەرێم و دەسەڵاتدارانی دەگرێ و بە تایبەت گازندەی ھەیە لە دۆخی کولتووری و فەرھەنگیی ئێستا.

فەرهاد سنگاوی لە دیمانەیەکدا کە شارپرێس یڵاوی کردووەتەوە ،  دەڵێ  ئەو حوکمڕانییە هەڵە و چەوتەی حکومەتی هەرێم  وایکردوە خەباتی سەد ساڵی ڕابردوی گەلەکەمان خەریکە بە با ئەچێت.

سەنگاوی دەشڵێ  : لە 100 ساڵی ڕابردودا هەلومەرجی ناوخۆیی کوردستان بەو جۆرە داڕزاوی و داوەشاوی و بەو جۆرە وێرانەییە، بە تایبەتی ناو دەرونی مرۆڤی کورد و ناو کۆمەڵگای ئێمە لە مێژوی ڕابردودا پێم وانیە وێنەی هەبووبێت. خەڵکی دەڵێن، حوکمڕانی خۆماڵییە بەڵام لە ڕاستیدا حوکمڕانی خۆماڵی نییە، ئەو حوکمڕانییە هەڵە و چەوتە وایکردوە نەک خەباتی سەد ساڵی ڕابردوی گەلەکەمان خەریکە بە با ئەچێت، بەڵکو کارێکی کردوە کە شەش هەزار ساڵ لەمەو پێشیش کەوتوەتە ژێر پرسیار. پەند، زمان،  گۆرانی، هونەر، ئەدەب، پەروەردە و کەڵچەر هی پێنج بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستایە، کە گەیشتوەتە دەستی ئێمە، ئێمە دروستمان نەکردوە ئەمڕۆ، ئەوانەش خەریکن هەڵەوەشێن".

سەنگاوی باسی له‌وه‌شکردووه‌: "ئەگەر ببینیت زمانی کوردی زۆر وێران بوە، حەسەن زیرەک هونەرمەندی بلیمەت لە ساڵی 1972 کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی شەستەکان گۆرانیی وتووە، بەڵام لە ئێستادا گۆرانییەکانی کراوە بە ڕیکلامی برنج، بە بێ ئەوەی پرس بە بنەماڵەکەی بکرێت بە بێ ئەوەی پرس بە میللەتێک بکرێت گۆرانییەکانی کراوە بە ڕیکلامی چای، ئەمە وێران بوونە".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لە وڵاتی ئێمە بەداخەوە هیچ سیستەمێک و هیچ دیسپلینێک لە جێی خۆی نەماوە، زۆربەی زۆری ئاوازە کوردییەکان و مەقامە کوردییەکان کراونەتە سەر قورئان و حەدیسەکان، لە مزگەوتەکاندا مەلاکان هەمو مەقامە کوردیەکانیان بردوە و بەکاری ئەهێنن کە مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێت، ئەمانە گۆرانی بوون و مەقامی سێگا، چوار گا، نەهاوەند، ڕەست و بەیات بوون کەچی کراوە بە حەدیس و ئایەت". 

ده‌شڵێت: "هیچ میلەتێک هاوشێوەی ئێمەی بەسەر نەهاتوە، بزووتنەوەیەکی ئیخوانی ئەردۆغانی قەتەری هاتووە لە کوردستان تەراتێن دەکات، ناوی مناڵیان هەموی کرد بە موسەنا، ئوسامە، ئەنەس و سوهەیب، ئێمە چیمان ماوە تاڵان نەکرێت. ناوەکانمان، جلوبەرگەکانمان، زمانەکەمان، کەڵچەرەکەمان و مێژوەکەمان هەمووی وێران بوون. وردەکارییەکان زۆرن و ئێمە ڕەوشمان زۆر خراپە".