ئامادەیی بە تەواوەتیی قەتەر بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا2027
May 02, 2020 07:00 Asia/Tehran
وڵاتی قەتەر هەر لە ئێستاوە ئامادەیی تەواووی هەیە بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا 2027.
بەپێی راپۆرتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە ئەلوەتەن ، جامی گەلانی ئاسیا 2023 لە وڵاتی چین بەڕێودەچێ ، ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا میوانداری کردنی ئەم یاریانە بۆ ساڵی 2027 دیاری نەکراوە .
کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا خەریکی لێکدانەوەی داوای میوانداری کردنی وڵاتەنە و لە بارودۆخی ئێستادا تەنیا وڵاتێک کە بە فەرمیی داوای میواندارەتی پێشکەش کردووە عەرەبستانە .
وڵالتی قەتەریش کە لە جامی گەلانی ئاسیا 2019 ی ئیمرات جامی پاڵەوانەتیی بردەوە لە هەوڵدایە مێواندارەتیی مۆندیاڵی گەلانی ئاسیا 2027 وەرگرێ و لە گەڵ عەرەبستان لە رکابەریەکی سەختدا دەبێ .