ئەو سێ میوەیەی رۆژووگران لەتینوێتی دەپارێزن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380374-ئەو_سێ_میوەیەی_رۆژووگران_لەتینوێتی_دەپارێزن
بەهۆی تینوێتی لەکاتی بەرۆژووبووندا و کەمبوونەوەی شلەک لە جەستەدا، شارەزایانی بواری خۆراکی ڕێنمایی دەدەن بەوەی کۆمەڵە سەوزەیەکی نوێ بخورێن، کە یارمەتی کەمتر هەستکردن بە تینوێتی دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 10:21 Asia/Tehran
  • ئەو سێ میوەیەی رۆژووگران لەتینوێتی دەپارێزن

بەهۆی تینوێتی لەکاتی بەرۆژووبووندا و کەمبوونەوەی شلەک لە جەستەدا، شارەزایانی بواری خۆراکی ڕێنمایی دەدەن بەوەی کۆمەڵە سەوزەیەکی نوێ بخورێن، کە یارمەتی کەمتر هەستکردن بە تینوێتی دەدەن.

ئەو سێ میوەیە بریتین لە کاهوو و خەیار و توور.

کاهوو

 کاهوو لەو سەوزانەیە، کە برێکی یەجگار زۆر ئاوی تێدایە و ژمارەی کالۆرییەکانیشی کەمە، دەکرێت بەتایبەتی لەژەمی پارشێودا پەنای بۆ ببرێت.

توور

 توور ٩٤٪ لە ئاو و شلەکان پێکدێت، هەروەک چۆن دژە ئۆکسێنەکانیشی تێدایە، ئەوە لەکاتێکدایە هەندێک کەس توور بە یەکێک لە سەوزە وشکەکان  هەژمار دەکەن.

خەیار 

خەیار کە هاروێ شی پێدەڵێن یەکێکە لەو میوانەی( یان سەوزانەی )  بڕێکی ئێجگار زۆر ئاوی تێدایە، لەبەر ئەوە ڕێنمایی دەدرێت لە ژەمی پارشێودا بخورێت، هەروەک چۆن دەکرێت سوود لە  ساڵادی  پەنیر و خەیار و تەماتە وەربگیرێت.