ئاھەنگی کۆمسای ئەمساڵ لە ھەورامان بەڕێوەناچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380376-ئاھەنگی_کۆمسای_ئەمساڵ_لە_ھەورامان_بەڕێوەناچێت
فەرمانداری سەوڵاوا وتی: بەمەبەستی پێشگیری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی کۆمسای لە هەورامانی تەخت بەڕێوە ناچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 11:20 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی کۆمسای ئەمساڵ لە ھەورامان بەڕێوەناچێت

فەرمانداری سەوڵاوا وتی: بەمەبەستی پێشگیری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی کۆمسای لە هەورامانی تەخت بەڕێوە ناچێت.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف باشی ڕایگەیاند : خەڵکی ناوچەکەش ئەمساڵ نایانەوێت ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێت کە دەبێتە هۆی ئامادە بوونی گەشتیاران و لە ئاکامدا بڵاو بوونەوەی زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر بەو بۆنەوە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمساڵ ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە ناچێت.

ناوبراو وتیشی : لە ڕێگای لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆناشەوە بە  ناحیەکە  ڕامانگەیاندووە کە هەم ڕاگەیاندن بکەن و هەم پێشگیری بکەن کە کێشەیەک ڕوو نەدات و ئەگەر گەشتیارانیش سەردان بکەن هەم پزیشک و هەم بەرپرسانی ناحیە و چاوەدێران لە شوێنەکە ئامادەن و ڕێگری دەکەن لە کۆبوونەوە.