لە ئێران ھەندێ چالاکیی وەرزشیی دەسپێدەکرێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380420-لە_ئێران_ھەندێ_چالاکیی_وەرزشیی_دەسپێدەکرێنەوە
دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران ، سەرۆک کۆمار روحانی باسی کرانەوەی ھەندێ پیشەی کرد بۆ وێنە وەرزشگاکان بە مەرجی کۆنەبوونەوە و پێکنەھاتنی قەرەباڵغیی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 09:32 Asia/Tehran
  • لە ئێران ھەندێ چالاکیی وەرزشیی دەسپێدەکرێنەوە

دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران ، سەرۆک کۆمار روحانی باسی کرانەوەی ھەندێ پیشەی کرد بۆ وێنە وەرزشگاکان بە مەرجی کۆنەبوونەوە و پێکنەھاتنی قەرەباڵغیی .

بە پێی راپۆرتی ئسینا ، یاریەکانی ئەم وەرزەی تۆپی پێی ئێران بە دوای بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە سەرەتاکانی مانگی رەشەمەی پارەوە ھەڵپەسێردران بەڵام دوای نزیک بە دوو مانگ ، ئەمڕۆ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی  کۆڕونا کۆبۆوە و دوای کۆتایی کۆبوونەوەکە ، سەرۆک کۆمار کۆتایی ھاتنی رەوشی سووری بۆ ھەندێ لەپیشەکان راگەیاند لەوان یانە وەرزشیەکان . 

ئاماژەی سەرۆک کۆمار بە مانای ئامادەنەبوونی ھاندەران لە یاریگەکانە . 

تا ئێستا رێکخراوی لیگ ھەڵوێستی خۆی لە بارەی دەسپێبونەوەی یاریەکان رانەگەیاندووە .