سەمەندەری کوردیی ژیاوەتەوە
کانیاو و جۆبارەکانی بۆکان سەرەکی ترین ژینگەی زیندەوەرێکی خاڵخاڵ و جوان و چەلەنگە کە بە سەمەندەری کوردیی ناسراوە و لە زیندەوەرانی وشکاویە .
سەمەندەری کوردی یان بووکی کانیاوەکان کە لە ھەندێ ناوچە ( بووکە شەیتانە )شی پێدەڵێن، زیندەوەرێکی وشکاویە لە بنەماڵەی سەمەندریەکان کە لە رابردوودا بە ھۆی راوی زۆر و بارودۆخی ژینگە ، مانەوەی لە ژیاندا لە مەترسی کەوتبوو بەڵام بە خوشیەوە ئێستا ئەم زیندەوەرە جوانە درەتانی ژیانی بۆ رەخساوە و لە کانیاو و جۆبارە زوڵاڵەکاندا خەریکە دەبووژێتەوە و تۆرەمەی زیاد دەکات و وەچە دەنێتەوە .
بڵاوبونەوەی ئەم زیندەوەرە جوانە بە ناوی زانستیی «Neurergus microspilotus» و لە جنسی «Neurergus لە سەر ئاستی دونیادا تایبەت بە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و تورکیا و عێراقە و لە ئێران لە دەوربەری بۆکان و سەردەشت و بانە زۆرە .
ئەو زیندەوەرە بە رەنگی پیستی ڕەش و خاڵی زەرد ، سەرەتای بەیانیان یان لە کاتی شەودا لە ئاو دێتەدەر و تاوێک لەسەر وشکانی دەمێنێ .