دیسان چینییەکان داوای مێسی دەکەن
چەند ساڵێکە خولی چینی لە کۆکردنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا و جیهان بەردەوامە و دەیانەوێ خولی چینی ببێتە شانۆی شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان لە ئەنجامدانی گرێبەستە زەبەلاحەکانی یاریزانانی تۆپی پێ و بۆ ئەو مەبەستە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەیان کردۆتە ئامانج.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە سێ ساڵ بەر لە ئێستا یانەی هیپی تچاینا فۆڕچنی بۆندێکی خەیاڵییان پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە کرد بۆ ئەوەی کوڕە ئەرجەنتینییەکە بۆ خولی چینی پەلکێش بکەن، بەڵام لیۆ لەگەڵ بلوگرانا گرێبەستەکەی نوێکردەوەو تا ساڵی 2021 واژوی لەسەر بۆندەکەی کرد، بەڵام دواتر دەرکەوت یەکێک لە خاڵەکانی ئەو گرێبەستە سەربەستی داوەتە مێسی بەوەی هەرکات بیەوێ دەتوانێت بێ بەرامبەر بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
نوێکردنەوەی بۆندەکەی مێسی نەیتوانی کاریگەری لەسەر پاشەکشێی ئەو یانە چینییە بکات، دەیانەوێت جارێکی دیکە و دوای وەستانی یارییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، قەیرانەکانی ئەو ڤایرۆسە بە گواستنەوەی مێسی بیری هاندەران ببنەوە.