کرماشان دەبێتە جەمسەری گەشتیاریی ئاویی رۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380710-کرماشان_دەبێتە_جەمسەری_گەشتیاریی_ئاویی_رۆژاوای_ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی میرات و کەلەپوری فەرهەنگیی پارێزگای کرماشان وتی: کرماشان بە زوویی بە ڕاکێشانی ٩ سەرمایەدانەر و وەبەرهێنانی پتانسێلی بەنداوەکانی پارێزگاکە، دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئاویی رۆژئاوای ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 10:47 Asia/Tehran
  • کرماشان دەبێتە جەمسەری گەشتیاریی ئاویی رۆژاوای ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی میرات و کەلەپوری فەرهەنگیی پارێزگای کرماشان وتی: کرماشان بە زوویی بە ڕاکێشانی ٩ سەرمایەدانەر و وەبەرهێنانی پتانسێلی بەنداوەکانی پارێزگاکە، دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئاویی رۆژئاوای ئێران.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە پرۆژە و  پلانەکانی هاوپەیوەند بە پرسی گەشتیاری و کەمایەسی لە بابەتی یاری و گەشتیاری ئاویی لە پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە و بە پێی پێداگریی سەرۆک کۆماری، ڕێککەوتننامەگەلێک لە نێوان وەزارەتی وزە و جێگرایەتی گەشتیاری واژۆ کراوە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کارگرووپێکی پارێزگاییمان لەم پارێزگایە پێک هێناوە کە وێرای بڵاوکردنەوەی  ریکلام  لە ئەنجامی ئەو کارە٩ سەرمایەدانەر بانگهێشت کراون.

ڕاشیگەیاند: ئەو ٩ سەرمایەدانەرە سەرجەم ٧٠ ملیارد تمەنیان بۆ سازدانی شوێنی یاری و گەشتیاری لە پەراوێزی بەنداوەکانی داریان، سولەیمان شا، زەمکان، شیان، جامیشان و تەنگە حەمام تەرخان داوە.

قادری ئاماژەی بەوەشدا: بە ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە، پارێزگای کرماشان دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاریی ئاوی لە رۆژئاوای ئێران و هەروەها دەبێتە شوێنی ڕاکێشانی گەشتیار لە وڵاتی دراوسێی رۆژئاوایی، واتە عێراق.

 

Characters: 244 ,Words: 32 ,Lines: 3

متن خبر