زیانەکانی کۆرۆنا لە وەرزشی ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380731-زیانەکانی_کۆرۆنا_لە_وەرزشی_ھەرێمی_کوردستان
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نزیکەی دوو مانگە تەواوی چالاکیەکانی وەرزشی لە ھەرێمی کوردستان وەستاون، بەڵام دوای ئاسایی بوونەوەی ژیان و نەمانی مەترسی بڕیارە مەشق و راهێنانی تیپەکان و یانەکانی کوردستان دەستپێبکەنەوەو دواتر خولەکانی کوردستان ئەنجام بدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2020 05:07 Asia/Tehran
  • زیانەکانی کۆرۆنا لە وەرزشی ھەرێمی کوردستان

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نزیکەی دوو مانگە تەواوی چالاکیەکانی وەرزشی لە ھەرێمی کوردستان وەستاون، بەڵام دوای ئاسایی بوونەوەی ژیان و نەمانی مەترسی بڕیارە مەشق و راهێنانی تیپەکان و یانەکانی کوردستان دەستپێبکەنەوەو دواتر خولەکانی کوردستان ئەنجام بدرێن.

 

سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە زاری کرمانجی راگەیاند: " لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان و کوردستان تەواوی چالاکیە وەرزشیەکان و بەڕێوەچوونی خولەکان وەستان و کۆڕۆنا زیانێکی زۆری بە وەرزش گەیاند لە کوردستان".

گووتیشی:" لە ئێستا دا چاوەڕێی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیاری کردنەوەی یاریگەکان بدات, ئەو کات وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین و بڕیار لەسەر چارەنووسی چالاکیە وەرزشیەکان دەدەین لە کوردستان, هەرچی باشەو لەبەرژەوەندی تۆپی پێدایە کاری لەسەر دەکەین".

ئەوەشی خستەڕوو: " ئەم ماوەیە بەهۆی ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا بوو وە هەموو یاریزانەکان لە ماڵەوە لە کەرەنتین دابوون و کەم یاریزان هەیە مەشقی کردووەو مەشقەکان بەم شێوەیە نین, تەنیا یاریزانەکان لەماڵەوە مەشق و راهێنانیان کردووەو لە سەردەمی کۆرۆنا هیچ مەشقێکی بە کۆمەڵ ئەنجامنەدراوە، دوای ئاسایی بوونەوەی ژیان کردنەوەی دەرگەی یاریگەکان دەکەینەوەو ماوەیەک کات بە راهێنەرەکان دەدەین مەشق و راهێنان بە یانەکان و تیپەکانیان بکەن و دووبارە ئامادەیان بکەنەوە بەهۆی ئەوەی نزیکەی دوو مانگە لە وەرزشی بە کۆمەڵ دابراوان و پێویستیان بە ئامادەکاری هەیە بۆ ئەوەی بتوانین خولەکان بکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" خولەکانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە بەڵام جاری دیارنیە کەی و چۆن, لەبەر ئەوەی ئەوەی پلان و کاتی دەوێت، ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیانی زۆری بە وەرزش گەیاند لەرووی داراییەوە, بۆیە پێویستە دوای کردنەوەی یاریگەکان حکومەت زیاتر یارمەتی بواری وەرزش بدات لە کوردستان لە رووی دارایی و لۆجستیبەوە".