کوراشی ئێران دەسەڵاتی دوهەمی جیهانە
May 11, 2020 03:53 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی کوراشی ئێران گوتی : ئەم لقە وەرزشیە لە ئێران چالاکیەکی زۆری هەیە و وەک دەسەڵاتی دوهەم لە جیهاندا دەناسرێ . سەرباری ئەوە پێویستیمان بەوە هەیە لە بەشی خانماندا زیاتر کار بکەین .
سکرتێری گشتیی کوراشی ئێران گوتیشی : هەڵژاردەی کوراشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوایین خولی پێشبڕکێ جیهاینەکان و پێشبڕکێکانی کۆریای باشوور بە چوار بەشدار چوار مەدالیای زیومان وەدەستهێنا . ئێستا کوراشی ئێران ، دەسەڵاتی دوهەمی جیهانە و وێڕای هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەم جێگە و پلەیە ، ئامانجمان گەیشتن بە پلەی یەکەمە . هەڵبەت لە بەشی خانماندا وانیە و دەبێ قەرەبووی دواکەتوویی بکەینەوە .