ئوستوورەی زۆرانی ئەمریکا خانەنشین بوو
بروس بومگارتنر ئەفسانەی زۆرانی جیهان لە ئەمریکا و کێشی قورسی پڕ شانازیی زۆرانی ئازادی ئەم وڵاتە کە 13 مەدالیای جیهانیی و ئۆلەمپیکی هەیە ، دوای 36 ساڵ چالاکیی لە زانکۆی پنسیلڤانیا لە تەمەنی 61 ساڵدا خانەنشین بوو .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بومگارتنێر یەکێک لە ناوە پڕ شانازیەکانی زۆرانی ئەمریکا لە جیهاندایە کە لە 4 ئۆلەمپیکدا بە دوو مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنز گەیشت و سێ زێڕ و سێ زیو و سێ برۆنزی جیهانیشی هەیە .
بومگارتنێر لە پێشبڕکێ جیهانیەکانی ساڵی 1989ی مارتینی سویس ، لە بەرامبەر عەلیڕەزا سولەیمانی زۆرانگری ناوداری ئێرانی شکستی هێنا و مەدالیای زێڕی کێشی قورسی جیهان بۆ ئێران و عەلیڕەزا سولەیمانیی بوو .
پێڵاوەکانی سولەیمانیی بەر لە خەباتی دواجار دڕابوون و لە ئۆردووی ئێرانیش پێڵاوی دیکەی بە پێی ئەو نەبوو ، بەڵام خەنیمە ئەمریکیەکە دوو جووت پێڵاوی هەبوو کە جووتێکی پێشکەشی سولەیمانیی کرد و دوای خەباتەکەش هەردووکیان بە پێڵاوی ڕەنگی سووری وەک یەک چوونە سەر سەکۆی وەرگرتنی مەدالیا .