کاتی بەڕێوەچوونی خولی یارییەکانی بریتانیا دەستنیشان دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380848-کاتی_بەڕێوەچوونی_خولی_یارییەکانی_بریتانیا_دەستنیشان_دەکرێت
خولی نایابی بریتانیا لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا ھەتا لە سەرەتای مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان دەست پێ بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2020 11:08 Asia/Tehran
  • کاتی بەڕێوەچوونی خولی یارییەکانی بریتانیا دەستنیشان دەکرێت

خولی نایابی بریتانیا لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا ھەتا لە سەرەتای مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

رۆژنامەی «ئێکس پرێس»ی بریتانی ڕایگەیاندووە کە: حکومەتی وڵاتەکەی رازی بوونی بە دەستپێکردنەوەی خولی نایابی بریتانیا بەبێ‌ ئامادەبوونی هاندەران لە سەرەتای مانگی داهاتوو نیشان داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕۆژی یەکی شەش دا خولی نایابی بریتانیا دەست پێ دەکاتەوە و پاشان دووبارە کێبەرکێکانی ئەو خولە بەرێوە دەچن لە پێناو دیاریکردنی پاڵەوانی وەرز، کە بە شیمانەی زۆرەوە بۆ «لیڤەرپوڵ» یەکلابۆتەوە.

جێگەی ئاماژەیە «لیڤەرپوڵ» ٨٢ خاڵی کۆکردۆتەوەو تەنیا شەش خاڵی تری ماوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم یارییانە.