ھونەرمەندێکی گۆرانی بێژی ناوچەی لەیلاخ کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381433-ھونەرمەندێکی_گۆرانی_بێژی_ناوچەی_لەیلاخ_کۆچی_دوایی_کرد
حەبیبوڵڵا ملەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فۆلکلۆر خوێنی ناوچەی لەیلاخ و کولیایی لە کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندێکی گۆرانی بێژی  ناوچەی لەیلاخ کۆچی دوایی کرد

حەبیبوڵڵا ملەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فۆلکلۆر خوێنی ناوچەی لەیلاخ و کولیایی لە کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هونەرمەند حەبیبوڵڵا ملەیی لە ساڵی ١٣١٥ لە گوندی ملە سەر بە شاری دێولان لەدایک بوو و نزیک بە ١٥ ئەلبوومی لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری ناوچەکەی خۆی تۆمار کردووە و زیاتر لە ١٠٠ ئاوازی تایبەتی ئەو ناوچەیەی تۆمار کردووە.

حەبیبوڵڵا ملەیی نزیک بە ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر خزمەتی کردووە.

شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەو هونەرمەندە گەورەی ناوچەی لەیلاخە ئەمرۆ لە شاری قەڵای قوروە بەڕێوە چوو.