یوڤێنتوس بە نرخێکی زۆر کەم ئامادەیە دەستبەرداری هیگواین ببێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381515-یوڤێنتوس_بە_نرخێکی_زۆر_کەم_ئامادەیە_دەستبەرداری_هیگواین_ببێت
گۆنزالۆ هیگواین، گۆلکاری ئەرژەنتینیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و چاوەڕێش دەکرێت دوایین وەرزی بێت لە سێریائەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2020 11:14 Asia/Tehran
  • یوڤێنتوس بە نرخێکی زۆر کەم ئامادەیە دەستبەرداری هیگواین ببێت

گۆنزالۆ هیگواین، گۆلکاری ئەرژەنتینیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و چاوەڕێش دەکرێت دوایین وەرزی بێت لە سێریائەی.

ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا وای بڵاو کردووەتەوە کە کارگێری خانمە پیرەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە گۆڵکارەکەی یانەکەیان دڵی لەگەڵ ئەوان نەماوە و ئامادەن پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن و چەند یانەیەکیش ئامادەن بۆ گواستنەوەی لەوانەش یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و ڤۆلڤەرهامبتۆن لە ئینگڵاند و هەروەها ریڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی.

هیگواین لە ساڵی 2016 بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی ناپۆلی گواسترایەوە یوڤێنتوس و هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.