بە هۆی پابەندنەبوون بە یاساکانی یانەکەی، گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە
May 27, 2020 11:22 Asia/Tehran
ماریۆ بالۆتێلی، یەکێکە لەو یاریزانانەی هەمیشە راهێنەرەکانی بە تواناییەکانی سەرسامن، بەڵام لە هەمان کاتدا هەڵس و کەوتەکانی جێگەی گومانن و بە هۆیەوە نەیتوانیوە ئاستێکی جێگیری هەبێت.
رۆژنامەی وەرزشیی «کۆریرۆ دلۆ» سپۆرتی ئیتاڵی وای بڵاو کردووەتەوە کە سێ شەممەی ئەم حەوتەیە گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی برێشیا بە بیانۆی ئازاری گەدە بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، بەڵام ئەم بیانۆیە جێگەی پەسەندی راهێنەر و کارگێری یانەکەی نەبوو و بەم هۆیەوە ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە کە گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە.
بالۆتێلی لە هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و بەم دواییەش دەنگۆی ئەوە هەبوو لە یانەکەی جیادەبێتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی بەڕازیلی بکات.