کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی 2022 دیاریکرا
حوزهیران 06, 2020 11:35 Asia/Tehran
رۆژنامەی " استادالدوحە " بانگەشەی ئەوەیکرد کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە کۆبەندی دواجار گەیشتووە لە بارەی درێژەی هەڵبژاردنی جامی جیهانیی 2022 .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە " استادالدوحە" ، یاریەکانی گەڕانەوەی هەڵبژاردنی جامی جیهانیی 2022 ی قەتەر لەبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا دواکەوتووە .
رۆژنامەی " اسداد الدوحە " لە ژماری ئەمڕۆی خۆیدا بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەی ئێف سی بە راوێژی فیفا بە کۆبەندیی دواجار گەیشتووە بۆ بەڕێوەبردنی خولی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی 2022 و جامی گەلانی ئاسیا 2023 .
بە پێی راگەیاندنی ئەم ماڵپەڕە قەتەریە ، دوو یاری یەکەمی خولی گەڕانەوەی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی 2022 ی قەتەر رۆژانی 8 و 13 ی ئوکتوبر و دوو یاری دواتریش لە 12 و 17 ی نوامبردا بەڕێوەدەچن .