گروپی شاخەوانیی هاودیان و قەڵای هەولێر گەشتێکیان بۆ بناری هەڵگورد سازکرد
حوزهیران 08, 2020 04:12 Asia/Tehran
هەردوو گروپی شاخەوانیی هاودیان و گروپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر گەشتێکی شاخەوانییان بۆ بناری چیای هەڵگورد ئەنجامدا.
خالیس عەلی، بەرپرسی گروپی هاودیان، بۆ شاخەوانیی و ژینگە پارێزیی به "زاری کرمانجی" راگەیاند : لەبەردەوامیی گەشتە شاخەوانیەکانماندا لەم دوو رۆژەدا وەک گروپی هاودیان رێبەرایەتی گروپی شاخەوانیی قەڵای هەولێرمان کرد، کە گەشتێکی شاخەوانیمان بۆ هۆڕنێی باڵەکیان و چەند شوێنێکی بناری لوتکەی چیای هەڵگورد ئەنجامدا و سەرکەوتووانە گەڕاینەوە.