ماڵپەڕێکی بەلژیکی: «بەیرانوەند» ڕۆژی چوارشەممە لە یانەی «ئانتۆرپ»دا دەبێت
ماڵپەڕێکی بەلژیکی باسی ئەوەی کردووە کە «عەلیڕەزا بەیرانوەند» ڕۆژی چوارشەممە لە بەلژیک دا پشکنینی پزیشکیی خۆی لە تیمی تۆپی پێی «ئانتۆرپ» دا ئەنجام دەدات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،«عەلیڕەزا بەیرانوەند» گۆڵپارێزی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یانەی پێرسپۆلیس گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی «ئانتۆرپ»ی بەلژیک دا واژۆکردووەو بڕیار وا بوو دوای کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزەی ئێستای لیگی ھەڵکەوتەی ئێران بەرەو بەلژیک وەڕێ بکەوێت کەچی ھەتا ئێستا ئەم بەرنامەیەی بۆ مسۆگەر نەکراوە.
ئەم گۆڵپارێزەی ئێران دەبێ ڕۆژی چوارشەممە لە یانەی «ئانتۆرپ»دا ئامادە بێت ھەتا پشکنینی پزیشکیی تایبەت بەو تیمە ئەنجام بدات و ئەگەر تیای دا سەرکەوتوو بێت، پەیوەست بوونی لە تیمی پێرس پۆلیسەوە بە تیمێکی بەلژیکی یەکلایی دەبێتەوە. گۆڵپارێزەکەی تیمی نیشتیمانیی ئێران لەو تیمە بەلژیکییە دا جێگای «سینان بۆلات» دەگرێتەوە.