یارییەکانى خولی ئەڵمانیا دەست پێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382206-یارییەکانى_خولی_ئەڵمانیا_دەست_پێ_دەکاتەوە
یارییەکانى خولى ئەڵمانیا لە هەفتەى کۆتایی ئەم مانگەدا دەست پێ دەکاتەوە و بڕیارە چەند رێکارێکیش بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا جێبەجێ بکرێت و یاریزانەکان کەرەنتین بکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • یارییەکانى خولی ئەڵمانیا دەست پێ دەکاتەوە

یارییەکانى خولى ئەڵمانیا لە هەفتەى کۆتایی ئەم مانگەدا دەست پێ دەکاتەوە و بڕیارە چەند رێکارێکیش بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا جێبەجێ بکرێت و یاریزانەکان کەرەنتین بکرێن.

دوای وەستانی بۆ زیاتر لە دو مانگ، ئەنگیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، رەزامەندیی پیشاندا لەسەر دەست پێ کردنەوەی یارییەکانی خولی ئەڵمانیا (بۆندس لیگا).

بڕیارە یارییەکان رۆژی (22)ی ئەم مانگە دەست پێبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی (25)ەوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی ئەڵمانی وەستاوە.

دەستپێکردنەوەى یاریەکانى خولى ئەڵمانی بەجۆرێک دەبێت، کە رەچاوى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت و پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکان، سەرجەم یاریزانەکان (14) رۆژ کەرەنتینە دەکرێن، ئەمە لەکاتێکدایە کە تائێستا لە هەر دو خولی پلە یەک و دووی ئەڵمانیا هەزار و (726) یاریزان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام دراوە.