خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵی ئیتالیا درایە هونەرمەندێکی کورد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384075-خەڵاتی_باشترین_ئەکتەری_پیاوی_فستیڤاڵی_ئیتالیا_درایە_هونەرمەندێکی_کورد
بەختیار پەنجەیی دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما بۆ دەورگێڕان لە فیلمی نامۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی شەست و شەشەمین فێستیڤاڵی تائۆرمینای ئیتالیای مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2020 19:26 Asia/Tehran
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵی ئیتالیا درایە هونەرمەندێکی کورد

بەختیار پەنجەیی دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما بۆ دەورگێڕان لە فیلمی نامۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی شەست و شەشەمین فێستیڤاڵی تائۆرمینای ئیتالیای مسۆگەر کرد.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار پەنجەیی دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما بۆ دەورگێڕان لە فیلمی "نامۆ" لە دەرهێنانی "ناسر ساعی پوور"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی شەست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تائۆرمینای ئیتالیای مسۆگەر کرد.

لە شەست و شەشەمین فێستیڤاڵی تائۆرمینای ئیتالیا کە لە رۆژانی ٢١ تا ٢٩ی پووشپەڕ (١١ تا ١٩ی جووڵای) بە شێوەی ئۆنلاین لە وڵاتەدا بەڕێوەچوو، ١٤ فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئەمریکا، یۆنان، سوید، سربستان، نەمسا، فەڕەنسا، چین، ئیتالیا، ئەرژەنتین، دانیمارک و ئێران بەشداریان نواندبوو و لەمناوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی ئەو فێستیڤاڵە بە هونەرمەندی مەهابادی بەخشرا.

فیلمی نامۆ لە نووسینی جەعفەر پەناهی و نادر ساعی پوور و لە دەرهێنانی "نادر ساعی پوور" و تۆمارکردنی جەعفەر پەناهی بە سپۆنسەریی نەوید محەمەد زادە و پێژمان بازێغی، لە شاری تەورێز و بە سێ زمانی تورکی، فارسی و کوردی ئامادەکراوە و لە یەکەمی نمایشی لە بەشی ڕکابەریی فورۆمی حەفتاهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلینای ئەڵمانیا، سەرنجی داوەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.