مۆرینیۆ نێهێنییەکی گواردیۆلا ئاشکرادەکات
خۆزیە مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد دان بەوەدا دەنێت ئەو کاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بووە، یانەکەیان لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهێزتر بووە.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی مۆرینیۆ دەڵێت "لە ساڵانی 1996 بۆ 2000 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کارم کردوەو لەگەڵ سەرکەوتنەکانیان ئاهەنگم گێڕاوەو لەگەڵ شکستەکانیان دڵگران بوم، هەرگیز پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئەو یانەیەدا خراپ نەبووە".
مۆرینیۆ وتیشی "ئەو کاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بو، من راهێنەری ریاڵ مەدرید بوم، بەڵام بەرشەلۆنە ئەوکات بەهێزترین یانەی ئەوروپا بو هەربۆیە لە ریاڵ مەدریدیش بەهێزتربو، بەسەرنجدانی ئەوەی کە ئەوکات کێشەیان هەبوو، هەمیشە یارییەکانی نێوانمان وەک جەنگێک وابوو".
لەکۆتایی قسەکانیدا مۆو باسی لەوەکرد ئێستا هەردوکیان رویان لە ئینگلتەرا کردوە، بەڵام دژی یەکتر نین و کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان دەکەن