ئاب 03, 2020 12:37 Asia/Tehran
  • گورج و گۆڵترین راکەری جیهان لە ئەمریکاوە لەسەروبەندی دوورکەوتنەوە لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

پاڵەوانی راکردنی 100 میتری خێرایی جیهان بە هۆی پێشێلکردنی یاسا و رێساکانی دژی دوپینگ و سێ جار ئامادەنەبوون بۆ وەرگرتنی نمونە لە ساڵی رابردوودا کەوتە سەروبەندی دوورکەوتنەوە لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ 2020 .

کریستیان کۆڵمان سەرباری پێشێلکردنی یاسا و رێساکانی دژی دووپینگ و سێ جار ئامادە نەبوون بۆ نموونە لێگرتن بۆجارێکی دیکە لە مانگی ژوئەندا بێوەری کرا تا نەتوانێ لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا بەشداری بکات .

بە پێی یاسا و رێساکانی دژی دوپینگ ، سێ جار ئامادە نەبوون بۆ نمونە لێوەرگرتن یا لە دەستدانی کاتی راگێندراو بۆ ئەنجامدانی تێست ، بێبەش بوونی یەک تا دوو ساڵی وەرزشکاری سەرپێچیکاری لێدەکەوتێەوە .

ئەو ساڵی رابردوو تاوانبار کرابوو بە راکردن لە تێستی دەرەوەی یاری دوپینگ .

سەرپەیڤ