ئه‌یلوول 05, 2020 18:12 Asia/Tehran
  • سوودە تەندروستییەکانی گوڵ

سەرەڕای ئەو جوانی و ژیانەوەیەی کە پێ، هەیە، هەرگیز بیر لەوە کردۆتەوە کە بۆچی بۆ کەسانی نەخۆش و ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەن گوڵیان بۆ دەبەن؟ لەم بابەتەدا باسی سوودەکانی گوڵ دەکەین بۆ مرۆڤ.

 

•گوڵەکان هەوا پاک دەکەنەوە :گوڵ هەروەک ڕووەکەکانی دیکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاککردنەوەی ژەهرەکان لەو هەوایەی هەڵیدەمژین .

پیسبوونی هەوا لەئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤەوە بەریەککەوتنی نەرێنی دەبێت لەگەڵ تەندروستیماندا.

خۆشبەختانە، سروشتی دەوروبەرمان سیستمی خۆی هەیە بۆ هاوسەنگیی ژینگەیی. ئەو گوڵانەی لەماڵەوە دادەنرێت گازە ژەهراوییەکان هەڵدەمژن کە لە ژینگەدا بەرەڵادەبێت بەهۆی هەندێک لەو بەرهەمانەی کە لەماڵەوە بەکاردەهێنرێت.

کاتێک هەوای پاک هەڵدەمژیت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی سیستمی هەناسەدان و خوێن تێزانی لوت و کۆکە و وشکبوونی پێست کەمتردەبێت.

•بەکارهێنانی گوڵ وەک چارەسەرگوڵەکان چارەسەری سروشتی دابیندەکەن، ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونییان هەیە، دەتوانن لەم حاڵەتانە هەست بە باشبوون بکەن بە بەکارهێنانی چارەسەری گوڵ.

گوڵەکان دەرکەوتنێکی جوانیان هەیە و توانایان هەیە کاربکەنە سەر مێشک. پیاسەکردن لە پارکێک یان باخچەیەکدا لە ڕۆژێکی ماندوو و سەرقاڵ و قورسدا کاریگەریی زیاترە وەک لە بەکارهێنانی دەرمان لە هەندێک حاڵەتدا.

•سوودی گوڵ بۆ پێست : ڕێگەیەکی سروشتی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی تەندروست و درەوشاوە، کاتێک گوڵ لە ماڵ یان ئۆفیس دادەنێیت شێ و فێنکی دەدات بە ژینگە، ئەو شێدارییە پێست دەپارێزێت لە وشکبوونەوە. گوڵی لاڤێندەر چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ووشکبوونەوەی پێست شێداریەکی زۆر دەخاتە ژینگەوە کە پێویستە بۆ تەندروستیەکی باشی پێست.

•سوودی گوڵ بۆ چالاکبوونی مێشک :گوڵ توانای بیرهاتنەوە زیاد دەکات، نمونەیەکی باش ڕووەکی ڕۆزمێرییە کە یادەوەری بەهێز دەکات و چالاکی مێشکمان زیاددەکات، چالاکی مێشک زیاددەکات لە ژینگەدا بە گوڵ و ڕووەکی جوان، وادەکات زیاتر داهێنەر بین هەروەها ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە لە زۆربەی ئۆفیسەکان ڕووەک و گوڵ دەبینرێت.

مێشک وریادەکاتەوە بۆ لەناوبردنی ئەو بێزاری و بێتاقەتییەی کە لە بەسەربردنی ڕۆژێک لە یەک ئۆفیس یان یەک شوێندا دروستدەبێت.

•گوڵەکان هەستی ئارامبوونەوەت پێ دەبەخشن :بەگشتی گوڵەکان ئارامکەرەوەن، هەستێک کە لە کاتی چارەسەر و پشووداندا دروست دەبێت، هەروەها دەتوانرێت گوڵ لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکاربهێنرێت کە کەمخەوییان هەیە بۆ ڕێککردنەوە و توانای خەوتن.

سەرئێشە دەتوانرێت زۆر بە کارامەیی کەمبکرێتەوە بە بەکارهێنانی گوڵ بەتایبەت گوڵی بەیبون، لاڤێندەر و ڕەنگەکەی هەستی ئارامی و هێمنیت پێ دەبەخشێت و ئارامت دەکاتەوە بۆ خەوتن..

هەرکاتێک فشارت هەبوو یان بتەوێت یارمەتی کەسێک بدەیت کە بە کاتێکی قورسدا تێدەپەڕێت، بیرت بێت لە گوڵ هەلبژاردەیەکی نایابە کە بیبەخشیت بەهۆی سوودەکانیەوە بێجگە لە جوانییەکەی.

سەرپەیڤ