ئه‌یلوول 09, 2020 14:19 Asia/Tehran
  • تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» سبەینێ بەرەو دەوحە وەڕێ دەکەوێت

کاروانی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» بە مەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا سبەینێ پێنج شەممە بەرەو دەوحەی قەتەر وەڕێ دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێڕەی ڕاگەیاندنی «ئەحمەد مەدەدی» یاریدەری وەرزشیی یانەی «ئیستیقلال»، کاروانی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی سبەینێ پێنج شەممە کاتژمێر ٩و ٣٠ خولەکی بەیانی لە ڕێگای «CIP» فڕگەو بە گەشتێکی ئاسمانیی تایبەتی بەمەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، تاران بەرەو دەوحەی قەتەر بەجێ دێڵن.

تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» لە دەستەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی «ئەلشورتە»ی عێراق، «ئەلوەحدە»ی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و «ئەلئەھلی»ی عەرەبستاندا لە یەک گروپ دا دەبن.

جل شینەکانی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم ململانێیاندا دوای وچانێکی درێژ ماوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانان لە کاتژمێر دەو سی خولەکی شەو بەرەوڕووی «ئەلوەحدە»ی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەبنەوە.

ئەم کێبەرکێیانە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووەوە پەکی کەوت و دوای وچانێکی درێژ ماوە  لە ئێستادا لە قەتەر لە حەوتەی سێھەمی قۆناغی گروپییەوە سەرلەنوێ  دەست پێ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ