ئه‌یلوول 14, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • نیازی راھێنەرەکەی مانچستەر سیتی

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە پلانی خۆی کردوە بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی راهێنەرایەتی لە وڵاتەکەی.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە گواردیۆلا لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ خۆرخێ ڤاڵدانۆ باسی لەوە کردوە کە پلانی هەیە ژیانی راهێنەرایەتی خۆی لە ئیسپانیا کۆتایی پێبهێنێت. پێشتر گواردیۆلا وەک یاریزان لە ساڵی 1990وەتا 2001لەگەڵ بەرشەلۆنە یاریکردوەو و توانیویەتی 14 نازناو بۆ یانەکە بباتەوەو کە دو نازناویان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو.

 گواردیۆلا لە ماوەی راهێنەراتیشیدا چوار وەرز و لە ساڵی 2008 تا 2012 راهێنەری بلاوگرانا بوە، دواتر بۆ ماوەی سێ وەرز روی لە یانەی بایرن میونشن کرد لە ساڵەکانی 2013 تا 2016، دواتر بوە راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و تا ئێستاش راهێنەری ئەو یانەیەیە. 

تا ئێستا نازانرێت ئەگەر گواردیۆلا بگەڕێتەوە ئیسپانیا راهێنەرایەتی چ یانەیەک دەکات، چونکە ئاشکرایە بە بونی بارتۆمیۆ نایەتە بەرشەلۆنە و ئەگەری هەیە هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتو گۆڕانکاری بکات لە بڕیاری ئەو راهێنەرە.

سەرپەیڤ