تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 14:55 Asia/Tehran
  • لە تورکیا پێشکەشکردنی شانۆ بە زمانی کوردی قەدەغەیە

لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا پێش بە پێشکەش کرانی شانۆیەک بە زمانی کوردی دەگیردرێت و ئەمەش ھەڵوێستی میدیاکانی جیھانی لێ دەکەوێتەوە.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ شاره‌وانیی ئەسته‌مۆڵ نمایشکردنی شانۆی «بێڕوو»ی کە بڕیاروا بوو بە زمانی کوردی پێشکەش یکرێت قه‌ده‌غه‌کرد.

ئەم ھەڵوێستەی شاره‌وانیی ئەسته‌مۆڵی تورکیا به‌ قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی و به‌رته‌سه‌ک کردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادییه‌کان له‌ تورکیا هه‌ژمار کراوه‌ و میدیاکانی جیهان شەرمەزاریان کردووە.

ئەگەرچی  پێشتر مۆڵەتی پێویست بۆ پێشکەش کردنی ئەو شانۆ کوردییە وەرگیرا بوو و پۆسته‌ری کاتی نمایشکردنیشی بڵاوکرابووەوەو هیچ گرفتێک لە ئاردا نه‌بوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ پێشکەشکرانی بکرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌ڕه‌کی «غازی پاشا»ی ئەستەمۆڵ که‌ هۆڵی نمایشه‌که‌ی لێیە، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی نمایشه‌که‌یان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و کاردانه‌وه‌ی زۆری لێ که‌وتووه‌ته‌وه‌.

شانۆی «بێڕوو» وه‌رگێڕانی کوردیی شانۆیه‌کی کۆمیدیایه‌ و نووسه‌ری ئیتاڵی «داریۆ فو» نووسیویه‌تی و بڕیار وا بوو  گرووپی شانۆکاری «تیاترا ژیانا نو» دوای ماوه‌یه‌کی زۆر پرۆڤه‌کردن له‌سه‌ری و خۆ ئاماده‌کردن، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممە له‌ هۆڵی «وڵاته‌که‌م» له‌ ئەستەمۆڵ نمایش بکرێت.

سەرپەیڤ