تشرینی دووه‌م 17, 2020 14:48 Asia/Tehran
  • تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ «دوکان»ی ھەرێمی کوردستان گەییشتە قۆناغی‌ کۆتایی‌ پاڵاوتن

لە کۆتایی ئەم مانگەدا قۆناغی‌ کۆتایی‌ پاڵاوتنی خولی باله‌ی‌ یانه‌کانی‌ عێراق بە میوانداریی شاری بەغدای پێتەخت بەڕێوە دەچێت و تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ «دوکان»ی ھەرێمی کوردستانیش تیای دا بەشدار دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان،پاش به‌شداری‌ی شه‌ش یانه بە ھەرێمی کوردستانیشەوە له‌ پاڵاوتنه‌کانی‌ یه‌که‌م قۆناغی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌کانی‌ عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ کۆتایی‌ پاڵاوتنه‌که‌ ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ دوکان به‌ سه‌رکه‌وتنه‌ یه‌ک له‌ دوایی‌ یه‌که‌کانی‌ توانیی بگاتە‌ قۆناغی‌ کۆتایی‌ پاڵاوتن که‌ بڕیاره‌ له‌ کۆتایی‌ مانگی‌ ١١/٢٠٢٠و له‌ شاری‌ به‌غدا یارییه‌کانی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

له‌و قۆناغه‌دا هه‌شت یانه‌ به‌شداری‌ ده‌کات و له‌ کۆتایی‌ دا دوو تیپی‌ ده‌گه‌نه‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌کانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ داهاتووی‌ خوله‌که‌ .

خوله‌که‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی‌ یه‌کێتی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ی عێراق چاودێری‌ی ده‌کات .

سەرپەیڤ