١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە ٣١ەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان
کانونی یهکهم 13, 2020 08:49 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان وتی: ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی سی و یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی و کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز پێکەوە کێبڕکێ دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەیدوڵڵا ڕوستەمی ڕایگەیاند: سی و یەکەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە هونەرییە بە پاڵپشتیی شارەوانی سنە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوەندی پارێزگا بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی گشتیی ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند : بە گشتی ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆ کە شاری سنە بە ٩ گرووپەوە زیاترین بەشداربووی هەیە.