وەدەسهێنانی 6 پشکی پێشبڕکێ جیهانیەکان لە لایەن تازەلاوانی شەترەنجی ئێران
کانونی یهکهم 14, 2020 07:37 Asia/Tehran
تازەلاوانی شەترەنجی ئێران بە وەدەسهێنانی 6 مەدالیا لە پێشبڕکێکانی ئۆنلاینی ئاسیا ، توانیان پشکی جیهانیی وەدەست بێنن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رۆژی کۆتایی قۆناغی ئاسیایی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان بە شێوەی ئۆنلاین و بە میوانداریی وڵاتی گورجستان دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی دا تازەلاوانی ئێرانی توانیان 2 مەدالیای زێڕ ، زیویک و 3 برۆنز ببەنەوە .
تازەلاوانی شەترەنجی ئێران بەم ئەنجامانە 6 پشکی بەنرخی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهانیان وەدەسهێنا .