کانونی یه‌که‌م 16, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • کتێبی «ئەو لە بەرەی سولەیمانە» لە عێراق دا بڵاو کرایەوە

لە سەروبەندی یەکەمین ساڵگەڕی تیرۆری ناجوامێرانەی سپەھبۆدی شەھید حاج «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھاوڕێکانی لە بەغدا لە ١٣ی بەفرانباری ٩٨ی کۆچیی ھەتاوی، کتێبی سەییدی شەھیدانی تەوەرەی خۆڕاگری بە ناوی « انە من سلیمان» واتە «ئەو لە سولەیمانە» بۆ یەکەمجار لە عێراق دا بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەرگێڕاوە عەرەبییەکەی ئەم کتێبە ڕۆژی سێ شەممە بۆ یەکەمجار لە عێراق دا لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی بەغدا کە لە چوارشەممەی ڕابردوو ١٩ی سەرماوەزەوە دەستی پێکراو ھەتا شەممەی داھاتوو واتە ٢٩ی سەرماوەزیش بەردەوام دەبێت ، خرایە ڕوو.

لەم کتێبەدا پشتبەستوو بە کۆمەڵە وتاردانەکانی سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە سەردەمی ژیانی دا، ھەوڵ دراوە کە بەشگەلێکی ڕەھەندی ئاکاری و ڕوانگەکانی ئەم فەرماندەرە شەھیدەی تەوەرەی خۆڕاگری ئاشکرا بکرێت.

ئەم کتێبە دوو توێژەر بە ناوەکانی «عەلی موحەممەدی» و «مەھدی عەبدولستاتر» ئامادەیان کردووەو «عەبدولساتر» کردوویەتی بە عەرەبی و لە ئێستادا لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی بەغدا خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.

سەرپەیڤ