جامی جیھانیی زۆرانی ئازاد لە سیربێستاندا_ «عەموزاد» میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390493-جامی_جیھانیی_زۆرانی_ئازاد_لە_سیربێستاندا_عەموزاد_میدالیای_برۆنزی_مسۆگەر_کرد
«ڕەحمان عەموزاد» نوێنەری ٥٧ کیلوگرامی ئێران لە جامی جیھانیی زۆرانی ئازادی سیربێستان میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2020 07:19 Asia/Tehran
  • جامی جیھانیی زۆرانی ئازاد لە سیربێستاندا_ «عەموزاد» میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد

«ڕەحمان عەموزاد» نوێنەری ٥٧ کیلوگرامی ئێران لە جامی جیھانیی زۆرانی ئازادی سیربێستان میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەحمان عەموزاد» شەوی ھەینی لە دیداری ڕیزبەندیی کێشی ٥٧ کیلوگرام بە پەڕینەوە لە بەربەستی «ڤلادیسلاڤ ئاندریۆف»ی زۆرلنبازی بیلاڕووسی، بوو بە خاوەنی میدالیای برۆنزی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی جامی جیھانیی سیربێستان.

کێبەرکێب پێنج کێشی یەکەمی ململانێی ئازادی جامی جیھانیی تاکەکەسی لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە لە شاری بلگێرادی وڵاتیس سیربێستان دەستی پێکراوە.

تیپی ئێرانیش بە نوێنەرێکەوە بەشداریی ئەم کێبەرکێیانەی کردووە.